لە خولی تۆپی دەستی كچانی كوردستان قەڵاو سەنحاریب وئەفرۆدێت سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد

لە خولی تۆپی دەستی كچانی كوردستان قەڵاو سەنحاریب وئەفرۆدێت سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
كرزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە ئاستی كچان لە هەفتەی سێ‌ یەمی خولەكە لە چەند یرایگایەكی جیا جیا شارەكانی كوردستان سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەبەشداربووەكان بەرێوەچوو، یانەی قەڵا لە یارییەكی بەهێزدا لە شاری ئاكرێ‌ ڕووبەرووی یانەی ئاكرێ‌ خاوەن یاریگا بووە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی قەڵا توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بەهەمان سیناریۆی دوویارییەكەی پێشوو، لەم یارییەشدا سەركەوتنیان تۆماركردو یارییەكەیان بە ئەنجامی (28-10)گۆڵ بردەوە، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئەفرۆدێت وشەقلاوە لە یارییەكی زۆر بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریان دەدا بۆتۆماركردنی سەركەوتن لەم یارییە و بە درێژایی ماوەی یارییەكە ژمارەی گۆڵەكانیان لەیەكتری نزیك بوو سەرئەنجامیش یانەی ئەفرۆدێت زۆر بەزەحمەت توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (23-21)گۆڵ، بەجیاوازی تەنیا دوو گۆڵ،لە شاری كۆیەش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كۆیەی خاوەن یاریگاو سەنحاریبی شاری دهۆك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پیشكەش كرد لە یارییەكەدایاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێرشیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری و لە ئەنجامی كۆیتاشدا یانەی سەنحاریب یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی (29-22)گۆڵ،بریاریشە ئەمرۆ یەك شەممە لە ردێژەی یارییەكانی هەفتەی چوارەم سێ‌ یاری تر بەرێوە دەچێت،لە شاری دهۆك هەردوو یانەی سەنحاریب و ئەفرۆدیتی شاری سلێمانی لە كاتژمێر30-3 ئێوارە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە،لە هۆڵی داخراوی بنەسلاوەش لە قەزای دەشتی هەولێر هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێرو كۆیە بەیەك دەگەن لە كاتژمێر30-3 ئێوارە، لە هۆڵی یانەی شەقلاوەش هەردوو یانەی شەقلاوە و ئاكرێ‌ بەیەك دەگەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top