لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێركەرنەڤاڵی گۆڵ تۆماركردنی كردوزاخۆی دێربی بۆخۆی یەك لای كردەوە
لە درێژەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی لە هەفتەی بیست و چوارەمی قۆناغی دووەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیای شارەكانی چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆهەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێری خاوەن یاریگاومینای شاری بەسرە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە،لە گێمی یەكەمی یارییەكە لەگەڵ دەست پێكی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر بە هێرشبردن دەستیان بە یاری كردو دوای تەنیا 3 خولەك لوئەی سەلاح گۆڵی یەكەمی یانەی هەولێری تۆماركرد،دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی قەڵاو منارە بەردەوام بوون لە هێرش كردن بۆئەوەی گۆڵی زیاتر تۆماربكەن، لەخولەكی 15ی یارییەكە ئەمجارە هەڵگورد مەلا محەمەد توانی گۆڵی دووەم تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی یانەی مینا هەوڵی كەم كردنەوەی جیاوازی گۆڵەكانیان دەكردو لە بەرامبەریشدا یانەی هەولێر بەردەوامبوون لە هێرش و لەخولەكی 22ی یارییەكە یاریزانی ئۆگەندی ئیڤان بۆكینا توانی گۆڵی سێ یەمی یانەكەی تۆماربكات، یاریزانانی هەولێر بە گورو تینتر هێرشیان دەبردولە خولەكی 27ی یارییەكە ناوبژیوانی یارییەكە فەلاح عەبد لێدانێكی سزای بۆیانەی هەولێر هەژماركردو ئەمجەدڕازی گۆڵی چوارەمی یانەی هەولێری تۆماركرد، لە دوای ئەم گۆڵەش یانەی مینا كەوتنە خۆیان بەچەند هێرشێك وەڵامی هێرشەكانی هەولێریان دایەوە و لە خولەكی 39 لە رێگای یاریزان رافدعەبدول واحد تاكە گۆڵی مینا تۆماربكات،ئەم گێمە بۆ بەرژەوەندی یانەی هەولێر بە كۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێر بەهیوای گۆڵی زیاتر و یانەی میناش بە هەوڵی ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە هاتنە نێو یاریگا وبەڵا/ پێچەوانەی پێش بینیەكان یانەی هەولێر بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و ئەم گێمەش توانیان چوار گۆڵی تر لە تۆڕی یانەی مینا تۆماركرد، لە خولەكی 77ی یارییەكە لوئەی سەلاح گۆڵێ دووەم و پێنجەمی هەولێری تۆماركرد،لە خولەكی 80ی یارییەكە ئەمجەد ڕازی گۆڵی دووەم و شەشەمی هەولێری تۆماركرد،دوای ئەم گۆڵەش ئەمجارە یاریزانی ناوەڕاستی یانەی هەولێر سەعد عەبدول ئەمیر توانی گۆڵی حەفتەمی یانەكەی تۆماربكات،لە دوا خولەكی یارییەكەش 90 یاریزانی لاوی یانەكە سیروان خدر توانی كۆتابی بە تۆماركردنی كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی یانەی هەلوێر بهێنێت وگۆڵی هەشتەمی تۆماركردو یارییەكەش بە ئەنجامە(8-1)گۆڵ بە كۆتایی هات لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر.
لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆ لە دێربی بادینان ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردلە یارییەكە، بە درێژایی ماوەی یارییەكە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ و لەخولەكی 76ی یارییەكە یاریزان ڕەجاڕافع توانی بەلێدانی سزا گۆڵی سەركەوتنی یانەی زاخۆ تۆماربكات و یارییەكەش هەر بەم تاكە گۆڵە بە كۆتایی هات بەسەركەوتنی یانەی زاخۆ،لە شاری بەغداش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شورتە ونەفت بەیەك گەیشتن و یانەی شورتە بە زەحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، یانەی نێوان كەركوك و جەوییە ئەنجام نەدرا بەهۆی نەبوونی رێگەی هات و چۆ لە نێوان شاری دووزو بەغدا، یانەی كەركوكیش بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بە نوسراوی فەرمی ئاگادار كردۆتەوە لە ئەنجامنەدانی ئەم یارییە،یاری نێوان سناعەوزەوراش ئەنجام نەدرا بەهۆی هەڵوێست وەرگرتنی یانەی سەناعە،یاری نێوان نەفتی باشور و كارەبا ئەنجام نەدرا كە هەردوو یانە ئامادەیی ئەنجام دانی یاری نەبوون، یاری نێوان هەردوو یانەی نەجەف و بەغداش ئەنجام نەدرا بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی بەغدا وەكو هەڵوێست وەرگرتن لە دژی ڕووداوەكانی ئەم دواییە،یاری نێوان كەربەلا و مەسافی دواخرابوو.ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-شورتە 51خاڵ
2-زەورا47خاڵ
3-قوە جەوییە 47خاڵ
4-زاخۆ43خاڵ
5-هەولێر 40خاڵ
6-دهۆك 37خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
