له‌م هاوینه ریاڵ مه‌درید هه‌شت یاریی ئاماده‌كاریی ئه‌نجامده‌دات
رۆژنامه‌ی (ماركا)ـی ئیسپانی ئه‌مرۆ شه‌ممه ئاشكرایكرد مێره‌نگی سێ یاریی له ئه‌وڕوپا ئه‌نجامده‌دات ، یارییه‌كانیش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیۆن و پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌بن و هێشتا ناوی تیپی یاریی سییه‌میش ئاشكرا نه‌كراوه .
هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ی شاری مه‌درید چوار یاریی له‌ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامده‌دات و ئه‌و یارییانه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مه‌ریكی ، یۆڤانتۆسی ئیتالی و ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی ئه‌نجامده‌دات و تائێستاش ناوی یانه‌ی یاریی چواره‌م ئاشكرانه‌كراوه .
له‌جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كه ساڵانه یانه‌ی ریال مه‌درید سازی ده‌كات ، شاهانه‌كان مێوانداریی یانه‌ی سه‌ددی قه‌ته‌ڕی ده‌كه‌ن .
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو لۆس بلانكۆس به‌بێ یاریزانه به‌شداربووه‌كانی له‌جامی كیشوه‌ره‌كان ده‌ست به‌راهێنانه‌كانی ده‌كات بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی داهاتوو ، كه ئه‌و یاریزانانه به‌شداریی له سێ یاریی دۆستانه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان ناكه‌ن ، و پاشان په‌یوه‌ندیی به‌شاندی یانه‌كه‌یان له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن .
