ئارشاڤین هێرشده‌كاته سه‌ر ئارسنال
ئارشاڤین بۆ (سپۆرت ئێكسپرێس) له‌باره‌ی ئارسنال گوتی :” له‌راستیدا له‌مانگی یه‌نایه‌ره‌وه به‌ئاشكرا دیاربوو نهم ده‌ویست لهئارسنال بمێنمه‌وه، له‌هیچ شتێك په‌شیمان نیم به‌لام ده‌بوا بڕۆیشتبام”.
زیاتر گوتی ” دانیشتنم له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ وه‌كو سزایه‌ك وابوو ، تۆ راهێنان بكه‌یت و بزانیت یاریی ناكه‌یت ئه‌مه له‌لایه‌نی ده‌روونی زۆر زه‌حمه‌ته ، زۆر بێزار بووم لهوبارودۆخهو تووشی بێئومێدی هاتبووم، له‌وێ شێوازی ژیانم روخاندمی “.
ئارشاڤین له‌وه‌رزی رابردوو له‌پرێمه‌رلیگ ته‌نیا به‌شداریی له حه‌وت یاریی كرد و زۆربه‌ی كاته‌كان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ سه‌یری یارییه‌كانی ده‌كرد .
