ئیسکۆ “سەگ”ـەکەی ناو ناوە مێسی و هۆکارەکەشی ڕووندەکاتەوە

ئیسکۆ “سەگ”ـەکەی ناو ناوە مێسی و هۆکارەکەشی ڕووندەکاتەوە
ئیسکۆی یاریزانی تازەی یانەی ریاڵ مەدرید سەگەکەی بەناوی مێسی یەوە ناوناوە و ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت کە ئەو یاریزانە تازە ڕوویکردۆتەوە یانەی ریال مەدریدی ڕکابەری بەرشلۆنە.

کاتێک ڕۆژنامەنووسان پرسیاری هۆکارەکەیان لێکرد لاوە ئیسپانییەکە ڕەتیکردەوە مەبەستی هیچ بێ رێزییەک بێت و وتی ” مێسی باشترین یاریزانە لە جیهان ، سەگەکەی منیش باشترینە لە جیهان”.

ئیسکۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕوویکردە ریاڵ مەدرید و وابڕیارە لە سێی مانگی داهاتوودا پێشکەش بە هاندەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکرێت.
Top