كردنەوەی خولی هونەری جۆدۆ

كردنەوەی خولی هونەری جۆدۆ
ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستا (بەهێز رواندوزی) خولێكی فێربوونی هونەری یاریی جۆدۆ بۆ كچان كردووە، كە یارییەكی جیهانییە و خولەكە رۆژانە بەردەوامە و زیاتر لە 15 كچ تێدا بەشدارن هەر سەبارەت بەو خولە چۆنێتی بەهێز رواندوزی گوتی: ئێستا وەكو تیپی جۆدۆی كچانی ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر كە یەكەمین تیپین لە كوردستاندا و تا ئێستا لە پارێزگاكانی تری وەكو دهۆك و سلێمانی ئەم یارییەیان نییە لە سەر ئاستی كچان، بەڵام بە هەوڵ و كۆششی دایكان و باوكان و كەس وكاری ئەم قوتابییە بەرێزانە توانیمان ئەم تیپە پێكبهێنین و مەشق وڕاهێنان دەكەین تاوەكوو لە مانگی 7ـی داهاتوودا بەشداریی پاڵەوانێتی یاریی جۆدۆ بكەین لە سەر ئاستی عێراق كە خۆی لە خۆیدا كەم نییە كە تیپێكی كچان لە یاریی جۆدۆدا بەشداریی لە خولێكی وادا بكات. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەگەر هاتوو لەم پاڵەوانێتییەدا سەركەوتن بە دەست بهێنین ئەوا راستەوخۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی عەرەبدا دەكەین لە شاری شەرمشێخ لە میسر كە مانگی 9 بەڕێوە دەچێت. كە بڕوایەكی تەواویشم بە یاریزانەكان هەیە بتوانن سەركەوتن بە دەست نهێنن و سەری كوردستان و شارەكەمان بەرزبكەنەوە.»
Top