بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاریی شەترەنجی ئاستەكانی تەمەنی بچووك و بەرەوو پێش بردنی یارییەكە لە شارەكانی عیراقی، وەكو بەرنامەی یەكێتیەكە لە هۆڵی هوتێل فەرەح لە شاری كەربەلا، یەكێتی ناوەندی شەترەنجی عیراقی بە هاوكاری یەكێتیی شەترەنجی لقی شارەكە، پاڵەوانێتی بێچووەشێرانی یانەكانی عێراقیان ئەنجامدا، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی 13 یانەكانی شارەكانی عێراقی پاڵەوانیتیەكە لەهەردوو ئاستی كوڕان و كچان تەمەن 14ساڵ ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی شارەكانی لە ماوەی حەفت جەولەی یارییەكان بەشێوازی سویسری كێبڕكێان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی خولەكە، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی بەرزی یاریی شەترەنجی عێراقیان پێشكەش كردو كێبڕكێان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە، لە بارەی پاڵەوانێتییەكەش ئەسعەد تۆفیق جێگری سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراقی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان هەڵساوین بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی شەترەنج بۆئاستی بێچووە شێران بەمەبەستیشمان گرنگی دانی زیاترە بەم یارییە لە شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتییەكەش ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و سەرئەنجامیش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كە بە چوار یاریزان بەشداریان كردبوو توانیان لە كۆی ئەنجامدانی حەفت یاری شەش یاری بردەوە و یەك یاری یەكسان بوون و بووە پاڵەوانی خولەكەو بەردەوامیش دەبین لە خزمەت كردنی یاری شەترەنج لە شارەكانی عێراقی،بۆئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی یاریی شەترەنج بكەین لە عێراق، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 13خاڵ
2-یانەی ئیتساڵات 12خاڵ
3-یانەی هەدەف 11خاڵ