لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی، بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراقی بەبەشداری 25 یاریزانی یانەكانی عێراق، پاڵاوتنی یاریزانانی تێنسی سەرمێز بۆگەیشتن بە هەڵبژاردەی عێراقی بۆماوەی دوورۆژ بەڕێوەچوو،یارییەكانیش رۆژانە بە شێوازی خول بەڕێوە دەچوو لە نێوان یاریزانانی بەشداربوو لە یانەكان، هەردە رەئوف سەرۆكی یەكێتیی تێنسی سەرمێزی عێراقی لە بارەی پاڵەوانیتیەكە ئەوەی ئاشكرا كردو وتی:بەمەبەستمان لەدەست نیشان كردنی یاریزانان بوو بۆپاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی كە بڕیارە لە رۆژانی 15-تا 22ی مانگی ئابی داهاتوو بەڕێوە دەچێت لە پایتەختی كوردستان، مەبەستیشمان لە كردنەوەی یارییەكانی پاڵاوتنەكانیش دەست نیشان كردنی یاریزانانە بۆهەڵبژاردەی عێراقی كە تیپێكی نوێ دروست بكەینەوە،بۆئەم پاڵەوانێتیە بە شێوەیەكی باش ئامادەیان بكەین بتوانین ڕكابەری بكەین لەگەڵ وڵاتانی ترگوتیشی نیازی ئەوەمان هەیە بۆ تیپێكە كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام بدەین لە وڵاتی چین بۆماوەی دوو هەفتە وەكو ئامادە باشییەك بۆپاڵەوانێتیی عەرەب كە بڕیارە لە پایتەخت ئەنجام بدرێت،ئەم كەمپەش بە هاوكاری باڵیۆزی چین لە وڵاتی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە پاڵەوانێتیەكانیشدا دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتییەكە كە كێبڕكێی بەهێز هەبوو لە نێوان یاریزانان لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو بۆئەوەی بتوانن پلێتەكانی یەكەم و دووەم و سێ یەم بەدەست بهێنین بۆئەوەی ببنە نوێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەبی،دوای ئەنجامدانی یارییەكانیش هەریەك لە یاریزانانی كوردی شاری سلێمانی (كاروان ئازاد و حوسێن عومەر وهەردی عەلادین) پلەكانی 1و2و 3میان بەدەست هێناو بوونە یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی و بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی دەكەن لە شاری هەولێر، جێگای ئاماژە پێكردنە یاریزانانی یانەكانی كوردستان خاوەن ئاستێكی بەرزن لە یاریی تۆپی تێنسی سەرمێزو لەسەر ئاستی عەرەب و ئاسیا ئەنجامەكانیان وەكو پێویستن.