ئەمرۆ لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر ڕووبەرووی مینای بەسرە دەبێتەوە، زاخۆ و دهۆك بەیەك دەگەن

ئەمرۆ لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر ڕووبەرووی مینای بەسرە دەبێتەوە، زاخۆ و دهۆك بەیەك دەگەن
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی بیست و پێنجەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە ژمارەیەك لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراقی حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە ئەنجام بدرێت،ئەمرۆ لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری لە كاتژمێر حەفتی ئێوارە لە یارییەكی بەهێزدا یانەی هەولێر میوانداری یانەی مینای شاری بەسرەی باشوری دەكات ، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر لەدەستی ڕاهێنەری بەتوانای شاری هەولێر عومەر مەجید ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی یەكەم سەركەوتن بكەنە دیاری بۆ هاندەرانی یانەكە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو یارییەكەیان لەبەرامبەر یانەی شورتە دواخرا، بۆیە ئەم هەفتەیە یاریزانانی یانەی هەولێر بە سوود وەرگرتن لە یاریگاو هاندەران دایانەوێ‌ سێ‌ خاڵی گرنگ بكەنە ئامانج لە یارییەكەداو یانەی میناش بەنیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی باش روو لە شاری هەولێر دەكات،لە بارەی یارییەكەش عومەر مەجید ڕاهێنەری یانەی هەولێر گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ ئەم یارییە و ماوەیەكی زۆریشە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی وەستابوو بۆئێمەش وەكو سەربازگەیەكی مەشقی بوو كە مەشقەكانی خۆمان بە باشی ئەنجام داوە و یاریزانانی یانەكەشمان ئامادەن بۆ ئەم یارییە گرنگە و چاویشمان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە بە هیوای ئەوەین هاندەرانی پشتیگری یاریزانان و یانەكەمان بكەن بۆ بەدەست هێنانی یەكەم سەركەوتن لە داوی دەست پێكردنەوەی یارییەكانی خولەكە،لەلایەكی ترەوە لەسەر یاریگای بارزان لەكاتژمێر 30-4ی ئێوارە لە شاری زاخۆ لە دێربی بادینان هەردوو یانەی زاخۆ ودهۆك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە ئامانجیان بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت، یانەی زاخۆ بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران چاویان لەسەركەوتنە و یانەی دهۆكیش بۆ قەڕەبوو كردنەوەی شكستی هەفتەی ڕِابردوو لەبەرامبەر یانەی نەجەف سەركەوتن بكەنە ئامانج ،بۆیە یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەولێكیان بۆبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆئەوەی لە ریزبەندی یانەكان زیاتر نزیكتر بنەوە و شەڕی نازناوەكە بكەن،یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای جەوییە لە شاری بەغدا لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی جەوییە دەبێتەوە، یانەی كەركوك بۆ ئەم یارییە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری تازەی یانەكە دارەوان قادری ڕاهێنەری لاوی شارەكە ڕووبەرووی یانەی جەوییە دەبێتەوە یارییەكەش بۆهەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە،لەلایەكی ترەوە یانەی زەورا لەسەر یاریگای شەع لە شاری بەغدا ڕووبەرووی یانەی سناعە دەبێتەوە، یانەی نەفت لەسەر یاریگای خۆی لە شاری بەغدا رووبەرووی یانەی شورتەی هەمان شار ببێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو لا ئامادەكاری باشیان كردوە و یانەی شورتەش نایەوێ‌ پێشەنگی یانەكان لە دەست بدات و درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات،یانیە بەغدادیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی نەجەف دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە،یانەی كارەباش میوانداری یانەی نەفتی جنوب دەكات لە یارییەكی بەهێزدا،یاری نێوان هەردوو یانەی مەسافی و كەربەلاش دواخرا بۆكاتێكی تر بەهۆی شەڕو ئاژاوەكانی هەفتەی ر ِابردووی شاری كەربەلا.
Top