كچانی نەورۆز پاڵەوانی پاسكیل سواری بوون

كچانی نەورۆز پاڵەوانی پاسكیل سواری بوون
كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یاری پاسكیل سواری لە كوردستان و زیاتر خزمەت كردنی ئەم یارییە لە تەواوی شارەكانی كوردستان ووەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی لە شاری دهۆك بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی پاسكیل سواری كوردستان قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی پاسكیل سواری یانەكانی كوردستان لە لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بۆ تازە پێگەیشتوان و لاوان یاریزانانی كورو كچی بەشدار لە پاڵەوانیتیەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی ماوەی خولەكە بۆئەوەی بتوانن ئەنجامێكی شایستە لە پاڵەوانیتیەكە بەدەست بهێنین، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-یانەی نەورۆز
2-یانەی دووكان
3-فەتاتی هەولێر
تاكی گشتی
1-سۆزی دلشاد یانەی نەورۆز
ئاستی كوڕان تازە پێگەیشتوان
1- یانەی سۆلاڤ
2- یانەی هەولێر
3-یانەی ئامێدی
تاكی گشتی
1-موراد فەرهاد-سۆلاڤ
كوڕان-ئاستی لاوان
1- یانەی هەولێر
2- یانەی دهۆك
3- یانەی سۆلاڤ
تاكی گشتی
عوسمان عەلی-هەولێر
Top