لە پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی ئەمرۆ هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەرووی كوبیك دەبێتەوە

لە پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی  ئەمرۆ هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەرووی كوبیك دەبێتەوە
كارزان كانەبی
بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە میانی یارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی مارسیلیای نێودەوڵەتی ، لە یارییەكانی پێش كۆتایی پاڵەوانیتیەكە هەردوو هەڵبژاردەی كوردستان وكوبیك ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەرووی هەڵبژاردەی ئەرمینیا بووە و دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرمینیا بە گۆلێك یەكسان بوون، لە یارییەكەدا سەرەتا تیپی ئەرمینیا گۆلێكی تۆماركرد دواتریش هەڵبژاردەی كوردستان بە پلانەكانی سلێمان ڕمەزانی ڕاهێنەری یانەكە توانی گۆڕانكاری لە پێك هاتەی یانەكە بكات و لە خولەكی 63ی یارییەكە ئەحمەد مەئمون گۆڵی یەكسان بوونی بۆهەڵبژاردەی كوردستان تۆماركرد،دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان هەلۆی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود و یارییەكەش بەم ئەنجامە بە گۆلێك یەكسان بوون و هەڵبژاردەی كوردستان سەركەوت بۆ یارییەكانی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی كە بریارە ئەمرۆ یارییەكەی ئەنجام بدات و سەركەوتنی هەڵبژاردەی كوردستان دەگەینێتە یارییەكانی پێش كۆتایی پاڵەوانیتیەكە.جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم پاڵەوانیتیە بەبەشداری شەش هەرێم ئەنجام دەدرێت.
Top