سوارێز له ریاڵ مه‌درید نزیكتر ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ بڕیاروایه ئه‌نچیلۆتی دوای به‌فه‌رمی ناساندنی به‌ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان و فلۆرنتینۆ پێرێز كۆبێته‌وه و تاوتوێی بارودۆخی یانه‌كه بكات و باسی ئه‌و گرێبه‌ستانه بكرێت كه پێویسته مێرنگی واژوویان بكات ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت یانه مه‌دریدیه‌كه سێ یاریزانی به‌توانا په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات .
نرخی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی سوارێز له‌گه‌ل یانه‌ی لیڤه‌رپوول 40 ملیۆن یۆرۆیه ، به‌لام به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ستار)ـی ئینگلیزی به‌هۆی ئاره‌زووی سوارێز بۆ جێهێشتنی رێدز له‌وانه‌یه به 35 ملیۆن یۆرۆ لویزیتۆ بێته ریزی شاهانه‌كان .
