بردنه‌وه‌یه‌كی تر‌ى مالمۆ و گۆڵێكیش بۆ ژیله
لهدوایارى یانه‌كه‌یاندا له‌خولی نایابى تۆپی پێی یانه‌كانی سوید (Allsvenskan)، ژیلوان حه‌مه‌د (ژیله) یاریزانی ناوه‌ند و كاپتنه كورده‌كه‌ی یانه‌ى مالمۆ ئێف ئێفى سویدى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بردنه‌وه‌یه‌كى تریان ده‌سته‌به‌ركرد.
رۆژى 24-6-2013 یانه‌ى مالمۆ به‌سه‌ركردایه‌تی كاپتن ژیله یارى ژماره 13ى خۆى له‌خوای نایاب به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئاى ئێف ئیلفسبۆرگ له‌یاریگاى سویدبانكی شارى مالمۆ و تایبه‌ت به‌خۆى ئه‌نجامدا، له‌ده‌قیقه‌ى 24ى تایمی یه‌كه‌مدا ژیلوان گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ى مالمۆ تۆماركرد و ئه‌نجامی یاری كرده 1-0 و تایمه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتاییهات.
به‌ڵام محه‌مه‌د بانگۆرا-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى ئیلفسبۆرگ له‌ده‌قیقه‌ى 47ى سه‌ره‌تاى تایمى دووه‌مدا توانی گۆڵى به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكاتهوه و یه‌كسانی بۆ یارییه‌كه بگێڕێته‌وه، سووربوونی یاریزانانی مالمۆ له‌سه‌ر بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه له‌نێو یاریگاى خۆیان، یانه‌كه‌ى گه‌یانده ترۆپكی سه‌ركه‌وتن، كاتێك له‌ئه‌نجامی فشاره‌كانیاندا تۆكیلۆ ریناتی له‌ده‌قیقه‌ى 76دا گۆڵی دووه‌مى یانه‌ى مالمۆى تۆماركرد و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ى كرده 2-1 و تا فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوانیش ئه‌نجام هه‌روه‌ك خۆى له‌به‌رژه‌وه‌ندى مالمۆى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر مایه‌وه، به‌مه‌ش به 7 بردنه‌وه و 5 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن و 23-24 گۆڵ و كۆكردنه‌وه‌ى 26 خاڵ چووه پله‌ى سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه.
به‌تۆماركردنی گۆڵێك له‌م یارییه‌دا، ژیله ژماره‌ى گۆڵه‌كانی گه‌یانده 4 گۆڵ له 13 یاری و له‌هه‌ر 13 یاری یانه‌كه‌شیدا یاریزانی سه‌ره‌كی بووه و توانیویه‌تی 1157 ده‌قیقه یاری بكات.
xendan
