کاڤانی بێزارە لە لێدوانەکانی باوکی
لە ماوەکانی ڕابردوودا ، باوکی کاڤانی چەندین لێدوانی بۆ ڕۆژنامەجیاوازەکانی جیهان داوە سەبارەت بە داهاتووی کوڕەکەی و لە زۆرینەی لێدوانەکانیشیدا ئاشکرایکردووە کە کاڤانی حەزی بە چوونی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ، چونکە ئەوە خەونێکی منداڵی بووە.
سەبارەت بەو لێدوانەش کە باس لە چوونی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات ، کاڤانی دەڵێت " بەردەوام وتوومە یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان ، بەڵام بڕیارم نەداوە ڕووبکەمە هیچ یانەیەکەوە لە ئێستادا.
کاڤانی ووتیشی " شانازی دەکەم بە یانەی ناپۆلییەوە و بەڵام ڕۆژێک دێت درێسی ئەم یانەیە دادەنێم.
خەندان-
