" ڕۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید واز لە یاریکردن دەهێنێت"

سایتی سپۆرت مۆڵی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە ڕۆناڵدۆ لە ماوەی ڕابردوودا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردبوو" هەر هەواڵێک بڵاو دەبێتەوە سەبارەت بە نوێکردنەوە گرێبەستەکەم لەگەڵ ریاڵ مەدرید دورە لە ڕاستییەوە " ، بەڵام پێرێزی سەرۆکی یانەکە دووپاتی دەکاتەوە ڕۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت".

پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە کە ڕۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید واز لە یاریکردن دەهێنێت و ڕووناکاتە هیچ یانەیەکی ترەوە.

لە ئێستادا یانەی مانچستەر یونایتید زۆر گرنگی بە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ دەدات و لە چاوەڕوانی بریاری رۆناڵدۆیە بە ڕازیبوون بۆ گەڕانەوەی یانەکەی پێشووی.



خەندان
Top