بالۆتێلی گه‌يشته‌وه ئيتاڵيا
دوای ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی جامی کيشوه‌ره‌کانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئيتاڵيا له‌ياری سێهه‌مياندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازيل به‌هۆی په‌يدابوونی ئازار له‌قاچيدا له‌دوا خوله‌که‌کانی يارييه‌که‌دا، له‌دوای شکسته‌که‌يان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازيل ياريزانی ناوبراو پشکينی پزيشکی بۆ ئه‌نجامدراو تيمه پزيشکييه‌که‌ش ڕايانگه‌ياند ياريزان ماريۆ بالۆتێلی ناتوانێت له‌يارييه‌کانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌شداربێت و ده‌بێت پشوو بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بالۆتێلی سه‌رله‌به‌يانی ئه‌مڕۆ گه‌يشته‌وه ئيتاڵيا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزيشکی، له‌کاتی گه‌يشتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی ووڵاته‌که‌ی له‌لايه‌ن چه‌ند هانده‌رێکه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێکلرا .
له‌ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی ئيتاڵيا له‌قۆناغی پێس کۆتايی پاڵه‌وانێتييه‌که‌يه که له 27 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئيسپانيا ياری ده‌کات، ياريزان بالۆتێلی خاوه‌نی دوو گۆڵه له‌سێ ياريدا .
