یاریزانێكی كڕواتی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی گیان له‌ده‌ستده‌دات
رۆژنامه‌ی (فیسیرنی لیست)ـی كڕواتی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد بامیچی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌كاتی یارییكردنی له‌ناو یاریگا گیانی له‌ده‌ستدا ، كه پێشتر زیاتر له‌جارێك به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له‌یاریگا كه‌وتۆته خواره‌وه .
بامیچ له‌وه‌رزی 2010-2011 یاریی بۆ یانه‌ی ستانده‌ر لیاجی به‌لجیكی ده‌كرد ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك له‌راهێنانه‌كاندا به‌هۆی ناله‌باری ته‌ندروستی ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی ، ئه‌و یانه به‌لجیكیه ده‌سبه‌رداری ئه‌و یاریزانه كۆچكردووه ده‌بێت.باوكی بامیچ یاریزانی پێشووی هه‌لبژارده‌ی كڕواتیا بووه و ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی ئیسترایه.
