له‌یاریی ئه‌مشه‌وی به‌ڕازیل هێرنانێز شوێنی پاولینهۆ ده‌گرێته‌وه
سكۆلاری له‌لێدوانێكیدا لهوپرێس كۆنفڕانسه‌ی دوێنێ ئه‌نجامیدا سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌لێدوانێكیدا گوتی :”بڕیارماندا پاولینهۆ له‌یارییه‌كه به‌ژداری پێنه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی چاك بێته‌وه”. .له‌مباره‌یه‌وه پزیاتر گوتی :” بڕیاری یاریی پێكردنی هێرنانێز سروشتییه ، ئه‌و یاریزانێكی تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه و ئه‌و یاریی به‌تۆپ ده‌كات و هیچ گومانێكم له‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ئاسته‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه پێشتر ده‌ستمان ده‌كه‌وت”.
پاولینهۆی یاریزانی یانه‌ی كۆرنشیانزی به‌ڕازیلی له دوو یاریی رابردوویدا له‌جامی كیشوه‌ره‌كان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و له‌دوایین یارییدا له گۆزینگی دووچاری پێكان هات.
