فەواز مەندۆ بووە ڕاهێنەری زاخۆ

فەواز مەندۆ بووە ڕاهێنەری زاخۆ
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بەدەست بهێنێ و تاكو لە یاریی كۆتایی خولەكە بەزەحمەت توانی خۆی لە خولی نایاب بهێڵێتەوە، بۆیە لە ئێستادا پلانی دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەهێزكردنی یانەكەو بەدەست هێنانی ئەنجامی باشتر و كێبڕكێ كردنە لەگەڵ یانەكانی دیكە بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكانی كوردستاندا،بۆیە بە بڕیاری دەستەی كارگێڕیی یانەكە، ئەمجارە پەنایان بۆڕاهێنەرێكی بەڕەگەز سوری برد بۆئەوەی ئاستی یانەكە بەرز بكاتەوە و فەزا مەندۆی یاریدەدەری ڕاهێنەری بەناوبانگی سوری نزار مەحروسیان بە راهێنەری یانەكە دەست نیشان كرد، لەم بارەشەوە عەبدولوەهاب محەمەد عیسا سەرۆكی یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بۆئەوەی ئەم وەرزە بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان و تیپێكی تۆكمەمان هەبێت پەیوەندیمان بە راهێنەری سوری فەوازمحەمەد مەندۆ ڕاهێنەری سوری كرد بۆئەوەی سەرپەرشتیی مەشقی یانەكەمان بكات لە یارییەكانی خولی كوردستان لە وەزری داهاتوودا،ئەویش بە خۆشحاڵییەوە ئەركی مەشقی یانەكەی لە ئەستۆ گرت ئێمەش متمانەمان بە تواناكانی فەواز هەیە بۆئەوەی بتوانێ ئاستی یانەی زاخۆ لە خولی كوردستان بەرز بكاتەوە، لە بارەی بڕی گرێبەست و مووچەی ناوبراو گوتی گرێبەستەكەی 30 هەزار دۆلارە و مووچەی مانگانەی (1500)دۆلارە بۆهەر مانگێك،هەوڵ دەدەین ئەمساڵ پێكهاتەیەكی بەهێز دروست بكەین بۆیانەی زاخۆ و هەوڵ بدەین لەسەر نازناوی خولەكانی كوردستان شەڕ بكەین و نازناو بەدەست بهێنین و جیاواز بین لە ساڵانی ڕابردوو، جێگای ئاماژە پێكردنە فەزاو مەندۆ یاریدەدەری راهێنەری بەناوبانگی سوری نزار مەحروس بووە لەگەڵ چەندین یانەی بەناوبانگ كاری كردووە.
Top