ئەمرۆ پاڵەوانێتی دەستی كچانی یانەكانی كوردستان دەست پێدەكات
بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە پاڵەوانێتی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەست پێبكات، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش زیاتر گرنگی دانە بە یاری تۆپی دەستی لە شارەكانی كوردستان، یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان وەكو بەرنامەو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی ئەنجامی دەدات بۆیانەكانی كوردستان، بریاریشە ئەمرۆ یارییەكانی دەست پێبكات و لەدەست پێكی پاڵەوانیتیەكەش سێ یاری گرنگ لە هۆڵە جیاوازەكانی شارەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، یانەی ئاكرێ لەسەر یاریگای هۆڵی داخراوی شارەكە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی ئافرەتانی هەولێر دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆبەدەست هێنانی یەكەم سەركەوتن لە خولەكە، یانەی شەقلاوەش لەسەر یاریگای خۆی لە هاوینە هەواری شەقلاوە لە یارییەكی بەهێزدا ڕِووبەرووی یانەی قەلاێ شاری هەولێر دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی شەقلاوە ئامادەكاری باشیان كردو لەسەردەستی ڕاهێنەری بەتوانای ئێرانی یانەكەیان ،یانەی قەڵاش بە تیپێكی توكمەوە دەچێتە شەقلاوە بۆ بەدەست هێنانی یەكەم سەركەوتن، یانەی كۆیەش لەسەر یاریگای خۆی لە قەزای كۆیە ڕووبەرووی یانەی ئەفرۆدیتی شاری سلێمانی دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە چاویان لە بەدەست هێنانی یەكەم سەركەوتنە لە یارییەكە،یانەی سەنحاریبیش ئەم هەفتەیە چاوەڕوان دەبێت سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر 30-3 دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان بۆرۆژنامەی خەبات گوتی: ئێمە وەكو سەرپەرشتیاری خولەكە ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین بەسەركەوتویی خولەكە بەرێ بكەین، یانەكانیش لە ئامادەكاری باشن ئێمە دەمانەوێ لەم پاڵەوانیتیەكە ئاستی یاریزانان بەرز كەینەوە و گرنگی زیارتیان پێ بدەین لە چاو ساڵانی تر هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە هەولێش دەدەین پاڵەوانێتی بەردەوام ئەنجام بدەین
