ئەمرۆ هەڵبژاردەی كوردستان بەڕەو فەرەنسا بەرێ كەوت
بریار ە ئەمرۆ پێنج شەممە شاندنی هەڵبژاردەی كوردستان بەمەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی بەڕەوو وڵاتی توركیا بەرێبكەوێت و لەوێشەوە بەڕەو وڵاتی فەرەنسا هەڵبفرێت بۆبەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتەیە كە بریارە رۆژی 23ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێبكات بەبەشداری هەشت هەڵبژاردەی هەرێمە جیاوازەكان دەست پێبكات، بۆئەمە بەستەش هەڵبژاردەی كوردستان بەنیازی ئەوەیە پەیوەندی بە هەریەك لە یاریزانانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان(ئوسامە رەشید وچیاوەر خەندان وشڤان حەمە ورۆژگار قادر ومستەفا سالار) بكات كە ئەوانە هەمووی لە یانە بەهێزەكانی ولاتانی ئەوروپا یاری دەكەن بۆئەم پاڵەوانیتە یاری بۆهەڵبژاردەی كوردستان بكەن لەم بارەشەوە سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان گوتی: هەر چەندە ئێمە ژمارەیەك یاری دۆستانەمان ئەنجام داوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاكو ئێستا كێشەی ئامادەكاریمان هەیە كاتی پاڵەوانەتیەكە زۆر گونجاو نیە چونكە ئێمە تەنیا ماوەیەكی كورتە لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان تەواو بووینەو كێشەی ماندووبونی یاریزانەكانمان هەیە ، لە كاتێكدا كە خولی عێراقی دەست پێدەكاتەوە لە 21ی ئەم مانگە ژمارەیەكی زۆر یاریزانەكان ناتوانن بەشداربن بەهۆی سەرقاڵین لەگەڵ یانەكانیان لەخولی بژاردە ئەوەش دەبێتە گرفت بۆئێمە كە ناتوانین سوودیان لێ ببینین،3 یاریزانی باشی یانەكان رۆیشتونە لە یانەكە، چەند هێلێكی یاری كردنمان نەقسە لە یانەكە وەكو هەردی سیامەند وخالید موشیر كە ئەوەش هەردووكیان لەگەڵ یانەكانیان سەرقاڵن وناتوانین سوود لە تواناكانیان ببینین و لە هەموو كوردستانیش یاریزانی وەكو ئەوانە نیە كە شوێنی ئەو یاریزانانە پڕ بكاتەوە ئەوەش گرفتە لە رووی یاریگاشەوە ئێمە یاریگاكەمان نۆژەن دەكرێتەوە دەبێ رۆژانە لەسەر یاریگای تارتان مەشقەكانمان لە یانەی سێمێل ئەنجام بدەین ئەوەش كێشەیەكی ترە ئەوش لە رووی مەشقیشەوە كێشەیە، بۆیە ئێمە بە گرفتەوە بەشداری ئەم پاڵەوانیتیە دەكەین، گوتیشی ئێمە بریارە ئەوەمان داوە پەیوەندی بە چەند یاریزانێكی ئەوروپا بكەین بەڵام ڕەنگە تەنیا مستەفا سالار بەشداری لەگەڵ ئێمە بكات كە پێشتریش یاریزانی یانەكەمان بووە باوەر ناكەم ئەوانی تر بەتوانن بەشداربن.
