دكتۆر عەبدوللا بۆجارێكی تر بە سەرۆكی یانەی هەولێر هەڵبژێدرایەوە

دكتۆر عەبدوللا بۆجارێكی تر بە سەرۆكی یانەی هەولێر هەڵبژێدرایەوە
كارزان كانەبی
لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری ، بە ئامادەبوونی نوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو جێگری پارێزگارو قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرو شێخ شاكر بەرێوەبەری گشتی وەرزش ،هەڵبژاردنەكان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی یانەی هەولێر هەڵبژاردنەكان بۆدەستەیەكی نوێ‌ یانەكە هەڵبژاردن ئەنجام درا،بەر لەدەست پێكی مەڕاسیمی لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی یانەكانی سەرتا سەری هەرێمی كوردستان رێنماییەكانی هەڵبژاردنی بۆدەستەی بەشداربووانی هەڵبژاردنەكان لە یانەی هەولێر شیكردەوە،دواتریش ڕاپۆرتی كارگێری لەلایەن سكرتێری یانەكە مەحمود عەزیز خوێندرایەوە و بە كۆی دەنگی ئەندامانی بەشداربوو پەسند كرادواتریش هەریەك لە ئەمینداری یانەكە ڕاپۆرتی دارایی خوێندنەوە و سەرۆكی یانەكەش هەڵوەشاندنەوەی یانەكە لەبەر چاوی دەستەی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند،لە رێگای لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانیش دەرگای خۆپاڵاوتنی ئەندامان بۆپۆستەكانی یانەكە كرایەوە، هەر چەندە لە كۆی 295 ئەندامی یانەكە و تەنیا 263 ئەندام ئامادەی دەستنیشان كردنی دەستەی نوێ‌ یانەكەبوون،لە پرۆسەیەكی تەواو دیموكراس و شەفافدا هەڵبژاردنەكان بۆ دەست نیشان كردنی دەستەیەكی نوێ‌ لە یانەی هەولێردەستی پێكرد، دەستەی نوێ‌ بەم شێوەی خوارەوە هەڵبژێردرا.
1- دكتۆر عەبدوللا مەجید سەرۆك 205دەنگ
2- مەحمود عەزیز جێگری سەرۆك 205دەنگ
3- عەبدولخالق مەسعود جێگری سەرۆك 195دەنگ
4- شۆرش عەباس ئەندام 223دەنگ
5- سەفین كانەبی ئەندام 191دەنگ
6- بێجان ئیبراهیم 179دەنگ
7- پشتیوان شبیب ئەندام 170دەنگ
8- هالە حەمەدئەندام 67دەنگ
پێش هەڵبژاردنەكانیش هەریەك لە مەحمەد خۆشناو و جەلال پەرێشان لەڕ كابەرییەكانی هەڵبژاردن كشانەوە وهەریەك لە یوسف عەزەدین و نەوزاد حەمەد بەهۆی دەنگ نەهێنانی پێویست نەیانتوانی ببنە ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە بۆیە ئەندامانی تر بۆ چوار ساڵی تر یانەی هەولێر بەرێوە دەبەن،لە بارەی هەڵبژاردنەكانیش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی: لە هەڵبژاردنێكی ئازادا تەواوی بەشداربووان دەنگی خۆیان دا بە ئەندامانی تازە، ئێمەش كە لەدەستەی نوێ‌ بە ئەندامی یانەكە هەڵبژێردراین، دەمانەوێ‌ لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە بین بۆئەوەی بتوانین ئاستی یانەی هەولێر بەرز كەینەوە، بەرنامەی باشمان دەبێت بۆداهاتووی یانەی هەولێر دەتوانین بەهیمەتی هەموو لایەك ئاستی یانەی هەولێرزیاتر بەرز كەینەوە ، یانەی هەولێر لەسەر ئاستی ئاسیا و عێراق زیاتر بگەشێتەوە، ناوی هەولێریش هەر بە بەرزی ڕاگرین.
Top