لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا : جەلال پەرێشان: ناچارین ئەگەر رۆژنامەنووسانی وەرزشیی سلێمانی بۆ ئەو گەشتە نەیەن ئەواناچارین رۆژنامەنووسانی تر لەشوێنیان دەنێرین

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا : جەلال پەرێشان: ناچارین ئەگەر رۆژنامەنووسانی وەرزشیی سلێمانی بۆ ئەو گەشتە نەیەن ئەواناچارین رۆژنامەنووسانی تر لەشوێنیان دەنێرین
كارزان كانەبی
رۆژی شەممە لەبارەگای سەندیكای رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لەشاری هەولێری پایتەخت ، بەئامادەبوونی هەر یەك لە( جەلال پەرێشان وفەرهاد ئەكرەم وسەرهەنگ نەجمەدین وبرزۆ ئەحمەد) كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ دەزگاڕاگەیاندنەكان و رۆژنامەنووسانی وەرزشی شاری هەولێر بەرێوەچوو، سەرەتا بەرێز (جەلال پەرێشان ) ئاماژەی بەچەند تەوەرێكی گرینگ و هەستیارانەی ئەو گرفت وكێشانەی كە بەم دواییە لەنێوان خودی لێژنەكە ڕوویدا پەرێشان گوتی : دوای كۆنفراسی دووەمی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان ئێمە بەكۆی 8 ئەندام بڕیاری ئەوەماندا كە هیچ كارێك و چاڵاكییەك بەبێ ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی لێژنەكە ئەنجام نەدرێت وهیچ كەسێكیش بڕیاری تاكڕەوانەو یەك لایەنە نەدات، بۆیە من لەسەرەتای دەست بەكاربوونم وەك سكرتێری لێژنەكە هیچ بریارێكم بەبێ پرسی ئەندامانی لێژنەكە نەداوە و ناشیدەم، بەڵام من كوناهم چییە كە برای ئازیز وخوشەویستم كاك (زانا قادر) لەرێگەی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە هێریشێكی ناڕەوای كردۆتە سەرمن و بگڕە كار گەیشتە ئەوەی كەزۆر سنووری خۆی لەبارەی منەوە بەزاند، بۆیە من هیچ وەڵامێكی نادەمەوەو هەرگیز واشم گوتووە ئێمە دەبێت لەسەر مێزی كفتوگۆكان وكووبونەوەكاندا كێشەكان چارەسەر بكەین ، بەڵام ئەو بەوەش نەوەستاو لەرێگەی پەیچی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە زۆر قسەی ناشرین و نابەجێی بەئێمە گوت ، دیسان ئێمە وەڵاممان نەداوە، چونكە ئەو نەدەبووایە ئەم جۆە قسانە بكات بەهۆی ئەوەی ناوبراو لەساڵی 2009 دا بەباشترین رۆژنامەنووسی وەرزشی دیاریكرا و دەبوایە ئەو جۆە قسانە نەكات كە دوورن لەراستی
جەلال زیاتر گوتی : لەبارەی گشت كردنی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان بۆ وڵاتی جۆرجیا من ئەوەش ڕادەگەیەنم كەلەپێش چاوی هەموو برادەرانی رۆژنامەنووس ئێمە تیرو پشتكمان بۆ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و كە هەر كەسەو بەنۆرەی خۆی سەفەر دەكات، بەڵام دیسان كێشەیان لەم مەسەلەیە دیتەوە و برادەرانی سلێمانی بریاری بایكۆتكردنی ئەو گەشتەیان ڕاگەیاند، بۆیە منیش ناچارم ئەگەر ئەوان بۆ ئەو گەشتە ئامادەنەبن ، پێویستە برادەرانی تر لە رۆژنامەنووسی وەرزشی شارەكانی كەركوك و دهۆك و هەولێر دیاری بكەین بۆ پڕ كردجنەوەی شوێنەكانیان
گوتیشی: هیوادارم كاری باشتر بكەین بۆ رۆژنامەنووسانی وەرزشی ودەست لەناو دەست بنێن بۆ ئەوەی بەیەكەوە بتوانین بچووكترین خزمەت بەرۆژنامەنووسانی وەرزشی بكەین كەهەمیشە بەمافی سەرشانی خۆمانی دەزانین
Top