سبەی هەولێرو كەركوك بەیەك دەگەن
بەمەبەستی خۆئامادەكاری بۆیارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی كە بریارە رۆژی 23ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێبكاتەوە، بریارە سبەی دووشەمە یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر لە یارییەكی دۆستانەی ئاامدەكاریدا ڕووبەرووی یانەی كەركوك ببیتەوە لە كاتژمێر 6ی ئێوارە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر لە ئامادەبەشیدان،لە بارەی یارییەكەش عومەر مەجید ڕاهێنەری هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی" ئێمە لە درێژەی ئامادەكارییەكانمان بۆخولی بژاردە ئەم یارییە وەكو دواین یاری ئەنجام دەدەین بۆئەوەی بتوانین تیپێكی بەهێزدروست بكەین لە خولەكە.
