ڕۆناڵدۆ دەستخۆشی لە نیمار دەکات
ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " لاگازیتا دیلۆ سپۆرت" ی ئیتاڵی دەڵێت " دەستخۆشی لە نیمار دەکەم کە وازی لە خولی بەڕازیلی هێنا ، پێویست بوو زووتر ئەوە بکات.
ڕۆناڵدۆ ووتیشی : پێش دوو ساڵ پێم ووت ڕووبکاتە ئەوروپا ، باڵام دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت ئەوێ باشترە بۆی لە کۆتاییدا بڕیاریدا.
جێی باسە ڕۆناڵدۆ پێشتر لە هەریەک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و میلان و ئینتەر یاری کردووەو پێی وایە کە یانەی بەرشلۆنە گەورەترین یانەیە لە جیهاندا.
خەندان
