بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی تۆپی دەستی كچان و بەرەو پێشچوونی زیاتری یارییەكەو خزمەتكردنی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان، یەكێـتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان لە دواین كۆبوونەوەی خۆی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان و سەرۆكی یەكێتییەكە ئەنجامدا لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیار درا كەوا مانگی داهاتوو یارییەكانی خولی تۆپی دەستی نایابی یانەكانی كوردستان بە بەشداریی هەریەك لە یانەكانی (سەنحاریب و شەقڵاوە و كچانی هەولێرو قەڵاو ئافرۆدێت و كۆیە و ئاكرێ) دەست پێدەكات، لە بارەی دەست پێكردنی پاڵەوانێتییەكە سەركەوت موحسین سكرتێری یەكێتیی تۆپی دەستی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان وتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان و زیاتر خزمەت كردنی یاریی تۆپی دەستی لە كوردستان پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان لە ئاستی كچان ئەنجام دەدەین، یارییەكانیشی لەرۆژی 20ی مانگی داهاتوو یارییەكانی بەشێوازی خول بە چوون و هاتن یارییەكانی دەست پێدەكات، وتیشی حەفت یانەی شارەكانی كوردستان بەشداردەبن و یاریی لەگەڵ یەكتری دەكەن، وتیشی لە قۆناغی یەكەمی یارییەكان لە 20-6 یارییەكانی دەست پێدەكات و قۆناغی دووەمی خولەكەش لە رۆژی 20-8 ئەنجام دەدرێت، یەكەم هەفتەی یارییەكانیش بەم شێوەی خوارەوە دەبێت.
كۆیە-ئافرۆدێت
ئاكرێ-ئافرەتانی هەولێر
قەڵا-شەقڵاوە
سەنحاریب چاوەڕوان دەبێت