بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە ئاست و تواناكانی وەرزشوانە دێرینەكان و خزمەتكردنی زیاتری وەرزشكارانی دێرینی شارەكانی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆماوەی سێ رۆژ پاڵەوانێتیی باسكەی بۆ وەرزشوانە دێرینەكانی هەریەك لە هەڵبژاردەی شارەكانی (هەولێرو دهۆك و سلێمانی و كەركوك) ئەنجامدا، یارییەكانیش لە نێوان تیپەكان لەهۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە هەڵبژاردەی شارەكان ململانێی یەكتریان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە لەدوایین رۆژی یارییەكانیش دوو یاری گرنگ لە نێوان تیپەكان بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی هەولێر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی كەركوك بووە لەم یارییەشدا پێچەوانەی پێشبینیەكان هەڵبژاردەی هەولێرتووشی دۆڕان هات بە ئەنجامی (52-32)خاڵ، سەرەڕای دۆڕانیشی هەڵبژاردەی هەولێر بووە پاڵەوانیی خوولەكە، چونكە یارییەكانی دیكەی سەركەوتنی بەدەستهێنابوو،لە یاریی دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی دهۆك و سلێمانی ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی سلێمانی بە ئاست و بە ئەنجام لە هەڵبژاردەی دهۆكیان بردەوە بە ئەنجامی (81-35)خاڵ، لەكۆتاییشدا خەڵات ودیاری بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
1-هەڵبژاردەی هەولێر
2-هەڵبژاردەی سلێمانی