لە دوو یاری دۆستانە هەولێرو دهۆك لە سامەراو هەڵبژاردەی كوردستانیان بردەوە
بەمەبەستی خۆئامادەكاری هەردوو یانەكەی كوردستان بۆیارییەكانی خولیب ژاردەی عێراقی كەوا بریارە رۆژی 21ی ئەم مانگە یارییەكانی خولەكە دەست پێبكاتەوە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراق، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری ڕووبەرووی یانەی سامەرا بووە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكەدا پێشكەش بكەن و بە تەواوی كۆنترۆلی یاریگا بكەن و یارییەكەشیان بۆبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی پێهێنابە ئەنجامی (4-2)گۆڵ، لە یارییەكەشدا هەریەك لە یاریزانان (نەبیل سەباح و لوئەی سەلاح ومستەفا محەمەد و میران خەسرۆ) گۆڵەكانی یانەی هەولێر یان تۆماركرد، گۆڵەكانی سامەڕا لەرێگای هەریەك لە یاریزانان دیار رەحمان بە هەلە و ئەحمەد عەزیز تۆماركرا،لەلایەكی دیكەوە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی دهۆكش لە یارییەكی بەهێزدا بۆخۆئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆپاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی بۆهەرێمەكان كە 12هەرێم بەشدارن لە پاڵەوانیتیەكە ، هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەرووی یانەی دهۆكی سێ یەمی خولی بژاردەی عێراقی بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە لە گێمی یەكەمی یارییەكە یانەی دهۆك توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە لە خولەكی 35ی یارییەكە لەرێگای ئەیوب ئەیاد گۆڵكاری یانەكە تۆماربكات ئەم گێمەش بۆبەرژەوەندی یانەی دهۆك بە كۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بە رێنمانی ڕاهێنەری یانەكە سلێمان ڕەمەزان چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی تیپی دهۆك بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش بەم ئەنجامە (1-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی دهۆك بەكۆتایی هات، لە بارەی یاریی هەولێر بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی"ئێمە وەكو ئامادەكاری بۆیارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی لە ئامادەكاری بەردەوام داین بۆئەوەی بتوانین باشترین تیپ دەست نیشان بكەین بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری نوی َ یانەكەمان عومەر مەجید، بۆیە ئامادەكارییەكانمان بەردەوام دەبێت تاكو دەست پێكی یارییەكان ئێستاش كاتمان لەبەردەست ماوە، گوتیشی هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە یانەكە، یاریزانەكانیش بە گوروتینەوە مەشقەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن بەهیواوەدەروانە ئایندەی یانەكە.
