فابریگاس لە یەک بارودۆخدا بەرشلۆنە جێدەهێڵێت
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلترا بڵاویانکردبوویەوە ،لە دوای هاتنی نیمار بۆ یانەی بەرشلۆنە، داهاتووی فابریگاس دەکەوێتە مەترسییەوە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی بەرشلۆنەدا ، بەڵام فابریگاس لای خۆیەوە ڕەتیدەکاتەوە کە یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵێت ئەگەر سەرەکیش نەبێت.
فابریگاس لە لێدوانێکیدا دەڵێت: واز لە یانەی بەرشلۆنە ناهێنم تەنها لە بارودۆخێکدا نەبێت ، ئەگەر ئیدارەی یانەکە داوام لێبکات بە جێهێشتنی بەرشلۆنە.
فابریگاس ووتیشی " یانەی بەرشلۆنە خەونێکم بووە لە منداڵیمدا ، بەرشلۆنە وەکوو ماڵێک وایە بۆ من.
پێشتر ڕۆژنامەی سەن بڵاویکردبوویەوە ،یانەی مانچستەر یونایتید ئامادەیە فابریگاس بکڕیت و بڕی 40 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی خەرج بکات.
خەندان
