لاپۆرتا: ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رۆسێل
ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه) له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه رایگه‌یاند: ئاماده‌م جارێكی تر خۆم بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێومهوه و هه‌موو رۆژێك زیاتر تامه‌زرۆیی ده‌مگرێت بۆ بوون به‌سه‌رۆكی یانه‌كه بۆ جارێكی تر.
لاپۆرتا لهلێدوانێكهیدا رایگه‌یاند: ئه‌وان (مه‌به‌ستی رۆسێل و ده‌سته‌ی كارگێڕی ئێستای یانه‌كه‌یه) هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه تێكی بده‌ن، بۆ نموونه (گواردیۆلا، كرۆیف، لا ماسیا، كه‌ته‌لۆنیا، یونسێف، بهگراچوونهوهی هه‌ژاریی و توندتیژی).
له‌باره‌ی ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نایمار، لاپۆرتا ووتی: نایمارم خۆشده‌وێت وه‌ك یاریزان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم بێته یانه‌ی به‌رشلۆنه، ترس و گومانم له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌یه، ئه‌وه‌ش كه یۆهان كرۆیف سه‌باره‌ت بهنایمار و رۆسێلی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی وتوێتی من ته‌واو پشتگیری ده‌كه‌م.
خه‌ندان
