هەولێر بەردەوام دەبێت لە ئامادەكاری و بە جەیش دۆڕا
لەدرێژەی ئامادەكارییەكانی یانەی هەولێر بۆ خۆئامادەكردن بۆیارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی كەبریارە رۆژی 21ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێبكاتەوە، یانەی هەولێریش لەسەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانای عێراق و كوڕی یانەكە عومەر مەجید رۆژانە سەرقاڵی ئەنجامدانی یەكە مەشقیەكانە بۆئەوەی پێك هاتەیەكی بەهێز دەست نیشان بكات بۆیارییەكانی داهاتووی خولەكەو بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەو گەورە لە خولەكە،لە درێژەی خۆئامادەكارییەكانیش یانەی هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی دۆستانە یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی جەیش بووە لەم یارییەشدا یانەی هەولێربە هەشت یاریزانی كورد بە دیار كەوت و بووە مایەی خۆشحاڵی هاندەرانی ئامادەبوو لە یارییەكە،لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە لە ماوەی 90خولەكی یارییەكە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ لەم ناوەشدا یانەی جەیش یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە گۆڵەكانی یانەی جەیش لەرێگای هەریەك لە یاریزان(كەرار ساڵح) هەردوو گۆڵەكەی تۆماركرد، تاكە گۆڵی یانەی هەولێریش یاریزان بارزان شێرزاد تۆماری كرد، لە بارەی خۆئامادەكارەیەكانیش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی: ئێمە بەردەوامین لە خۆئامادەكاری لەسەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانای یانەكەمان عومەر مەجید بەردەوامیش دەبین بۆئەوەی بتوانین تیپەكەمان بە باشترین شێوە ئامادەبكەین بۆ یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە تەنیا ئەوە نەبێت كە ژمارەیەك لە یاریزانەكمان گەشتیان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق كردوە بێنەوە تیپێكی باش دروست دەكەینەوە.
