یەکەم کێشەی مۆرینۆ لە چێلسی

یەکەم کێشەی مۆرینۆ لە چێلسی
چانسی مۆرینۆ لەگەڵ یانە گەورەکاندا باش نیە ، دوای ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت بەهۆی هەندێک کێشەوە ، لە سەرەتای ڕاهێنەرایەتیشی لە یانەی چێڵسیدا ڕووبەڕوی کێشە بۆتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە ، کۆبوونەوەیەک لە نێوان مۆرینۆ و مایکڵ ئیمانلۆی بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێلسی ئەنجامدراوە ، لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی سەردانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی چێلسی کردووەو دەستلەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەشکردووە ، بەڵام سەرۆکی یانەکە ڕەتیکردۆتەوە دەستلەکارکێشانەوەی قبوڵ بکات.

ئیمانلۆی بەڕێوەبەری هونەری یانەکە بریار لەسەر گرێبەستی نوێی یانەی چێڵسی دەدات و پێ دەچێت لەگەڵ مۆرینۆدا توشی ناکۆکی بووبن.

بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی داوا دەکات مۆرینۆ ڕازیبێت بە ئەنجامدانی گریبەست لەگەڵ ئەندرۆی شۆرلەی یاریزانی بایەرلیڤەرکوزن ،بەڵام مۆرینۆ بەم گریبەستە ڕازی نیە.

هەروەها مۆرینۆ داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەستی جۆن تێری نوێ بکرێتەوە ، بەڵام ئیدارەی یانەکە ڕەتیانکردۆتەوە .

مۆرینۆ دەیەوێت ئەو یاریزانانە بهێنێتە یانەی چێلسییەوە کە خۆی دەستنیشانی کردووە.





خەندان
Top