یاریزانه موسڵمانه‌كانی نیوكاسڵ درێسی یانه‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
هه‌ریه‌كه له بابیس سیسیهی سه‌نیگالی و حاتم بن عه‌رفه‌ی فه‌ره‌نسی و تیوتی كۆتدیڤواری كه‌ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه كه‌ئاماده‌نین ئه‌و درێسه بپۆشن كه‌ناوی كۆمپانیای (وۆنگا) ی له‌سه‌ره.
وۆنگا كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیه، قه‌رزی بچووك ده‌دات به‌پرۆژه تاكه كه‌سیه‌كان و به‌شێوه‌ی (سو‌و) پاره‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه، كه‌ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام ناگونجێت و ئه‌و یاریزانانه نایانه‌وێت درێسێك بپۆشن كه‌دژی بیرباوه‌ڕیان بێت.
ئیداره‌ی یانه‌ی نیوكاسڵ بڕیاریداوه به‌ڕاوێژ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وۆنگا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش بۆ رێزگرتن له‌بیروباوه‌ڕی ئه‌و یاریزانانه، كه‌پێده‌چێت چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه‌بێت یاریزانه‌كان درێسێك بپۆشن كه‌ناوی هیچ كۆمپانیایه‌كی پێوه نه‌بێت.
پێشتر چه‌ند یاریزانێكی تری موسڵمان ئاماده‌نه‌بوون درێسی یانه‌كانیان بپۆشن، دیارترینیان فریدریك عومه‌ر كانۆتێی یاریزانی یانه‌ی ئیشبیلیه بوو كهڕهتیكردهوه درێسی یانه‌كه‌ی بپۆشێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی كۆمپانیایه‌كی له‌سه‌ربوو كه‌تایبه‌ت بوو به‌كاری گره‌وكردن (قومار) له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان.
خه‌ندان
