سوپهر ماريۆ بالۆتێلی داوای لێ بوردنی کرد
ھێرشبەرە تەمەن بيستو دوو ساڵانەکە لە یاری شەوی رابردوودا لە ماوەی تەنھا سێ خولەک دوو کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکرایەوە و کرایە دەرەوەی یاریگا لە خولەکی ٧٢ی یاریەکە. لەم بارەیەوە بالۆتێلی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری خۆی داوای لێبوردنی کرد و نووسیبووی ” دوێنێ کاردانەوەکەم راست نەبوو، داوای لێبوردن لە تیمەکەم و هاندهران دەکەم، ھێشتا پێویستیم بە فێربوون ھەیە” .
