خەلیل حەسەن بە سەرۆكی یانەكانی دهۆك دەست نیشان كران

خەلیل حەسەن بە سەرۆكی یانەكانی دهۆك دەست نیشان كران
كارزان كانەبی
وەكو بەرنامەی خۆی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە درێژەی هەڵبژاردنی دەستەیەكی نوێ‌ بۆیانەكانی شاری دهۆك و دەوروبەری ، دەستەی بەرێوەبردنی هەڵبژاردەكانی یانەكان لە هۆڵی بنكەی وەرزش ولاوانی دهۆك هەڵبژاردنی هەردوو یانەی دهۆك و زێرەڤانی ئەنجامدا ، دوای ئەوەی ڕاپۆرتی دارایی و كارگێری لەلایەن سەرۆكی یانە وبەرێوەبەری كارگێری هەردوو یانەكە خوێندرایەوە ودواتریش سەرۆكی هەردوو یانەكە بریاری هەڵوەشاندنەوەی یانەكانیاندا، دواتریش لەكەش و هەوایەكی ئازاد و شەفافدا هەڵبژاردن بۆدەستەیەكی نوێ‌ بۆیانەكان بەرێوە چوو، ئەنجامی هەڵبژاردەكانیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
یانەی دهۆك
سەرۆك یانە
خەلیل حەسەن
جێگری یەكەم / جەلال كەمال، جێگری دووەم، دكتۆر محەمەد سەعید
ئەندامانی یانەكە بریتی بوون لە هەریەك لە ....
سوبحی كامل و مەحفوزئیبارهیم و سەمیر زیە ومحەمەد حاجی ومەحمەدعەبدی.
بۆیانەی زێرەڤانیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
سەرۆكی یانە
عەبدول خالق حەسەن
جێگری یانە
سەیوان ئەحمەد
ئەندامانی یانەكە
محەمەد عەبدوللاو رێبەرنەعمان ودولڤان عورفی و ئومێد بازید و دۆلڤین دوالی .بریاریشە لە رۆژانی داهاتوو هەڵبژاردنی یانەكانی كوردستان شارەكانی تری كوردستانیش بگرێتەوە بۆدەست ینشان كردنی دەستەیەكی نوێ‌ بۆبەرێوەبردنی یانەكانی كوردستان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top