ڤیلانۆڤا: نیمار پرۆژەی وەرزشی هەڵبژارد نەك پارە

ڤیلانۆڤا: نیمار پرۆژەی  وەرزشی هەڵبژارد نەك پارە
وەرزشی هەڵبژارد نەك پارە
دوای ئەوەی یاریزانی بەرازیلی نیمار داسیلڤا بڕیاریدا پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیەوە بكات وبۆندێكی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی ناوبراو مۆركرد، تیتۆ ڤیلانۆڤا راهێنەری یانەی بەرشلۆنە خۆشحاڵیی خۆی دەڕبری بەهاتنی نیمار بۆ ریزی تیپەكەی و دووپاتیكردەوە كەماوەی زیاتر لە دوو ساڵە یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵی بەردەوام بووە بۆ هێنانی نیمار .
ڤیلانۆڤا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا گوتی : پێویستە پیرۆزبایی لەدەستەی كارگێڕیی یانەكەمان بكەم كەتوانیان ئەم بۆندە بەسەركەوتوویی تەواو بكەن سەرەڕای ئەوەی كە بۆندی گەورەتر پێشكەش بەنیمار كرابوو، هەروەها پیرۆزبایی لە نیماریش دەكەم كە لەكۆتاییدا پرۆژەی وەرزشی هەڵبژارد نەك پارە، من دڵنیام كە نیمار لەگەڵ ئێمە سەركەوتوو دەبێت و یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی ئێمە باشتر بین .
هەروەها ڤیلانۆڤا گوتی : ئێمە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە داوای نیمار دەكەین، دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان حەكیمانە مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخەكە كرد، نیمار بەرشلۆنەی هەڵبژارد چونكە دەزانێت لەگەڵ ئێمە دەگونجێت و ئێمەش یارمەتی دەدەین .
لەلایەن خۆشیەوە نیمار لە لێدوانێكیدا گوتی : یاریكردن شان بەشانی میسی و زاڤی و ئەنێیستا شەرەفێكی گەورەیە و سوپاسی هاندەرانی یانەی سانتۆس دەكەم كە هەردەم پشتگیریان لێكردووم و ناڵێم ماڵئاوا بەڵكو دەڵێم بەنیازی دیدار .
Top