كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ
لەدوای تەواوبوونی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2012-2013 یاریزان و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆ نازناوی گۆڵكاری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێنا بەتۆماركردنی 12 گۆڵ وبەپێش هەردوو یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لیۆنیل میسی كەوت .
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا یاریزان میسی ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە، بەڵام لەم وەرزەدا یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كرد و توانی ئەم نازناوە لە میسی وەربگرێتەوە، ئەمەش ناوی گۆڵكەرانی چامپیۆنزلیگە لەماوەی 10 وەرزی رابردوودا :
* وەرزی 2002-2003 رۆد ڤان نیستەلرۆی لە یانەی مانچستەر یونایتد 12 گۆڵ
* وەرزی 2003-2004 فیرناندۆ مۆریانتس لە یانەی مۆناكۆ 9 گۆڵ
* وەرزی 2004-2005 رۆد ڤان نیستەلرۆی لە یانەی مانچستەر یونایتد 8 گۆڵ
* وەرزی 2005-2006 ئەندرێ شیفشینكۆ لە یانەی ئەی سی میلان 9 گۆڵ
* وەرزی 2006-2007 ریكاردۆ كاكا لە یانەی ئەی سی میلان 10 گۆڵ
* وەرزی 2007-2008 كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد 8 گۆڵ
* وەرزی 2008-2009 لیونیل میسی لە بەرشلۆنە 9 گۆڵ
* وەرزی 2009-2010 لیونیل میسی لە بەرشلۆنە 8 گۆڵ
* وەرزی 2010-2011 لیونیل میسی لە بەرشلۆنە 12 گۆڵ
* وەرزی 2011-2012 لیونیل میسی لە بەرشلۆنە 12 گۆڵ
* وەرزی 2012-2013 كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید 12 گۆڵ.
Top