باشترینەكانی خولەكانی كوردستان دیاری كران

باشترینەكانی خولەكانی كوردستان دیاری كران
یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان لە بارەگای یەكێتییەكە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا بەمەبەستی دەركردنی چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەك بۆئەوەی بتوانن كارەكانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە باشترین شێوە بەڕێوە ببەن، هەر لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی ڕاهێنەری دووەمی هەڵبژاردەی كوردستان شڤان حاجی بەهۆی پابەندنەبوونی بە كارەكەی خۆی لە هەڵبژاردەی دووەمی كوردستان،بێ بەش كردنی لە خولەكانی ڕاهێنەرایەتی هیچ ئەركێكی پێ نادرێت لە داهاتوودا لە هەڵبژاردەكانی كوردستان،لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باشترینەكانی خولەكانی كوردستانیان دیاری كرد كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
خولی نایابی كوردستان :
باشترین یاریزان ئەحمەد مەئمون لە یانەی زێرەڤانی،باشترین گۆڵچی زوهێر عەبدولجەمال لە یانەی زێرەڤانی، هونەر ئەحمەد گۆڵكاری خولەكە بە تۆماركردنی 13گۆڵ لە یانەی شێروانە.
خولی پلە یەكی كوردستان:
باشترین یاریزان بەهائەدین بەكر لە یانەی هەڵەبجەی شەهید وباشترین گۆڵچی ئارام محەمەد لە یانەی نەورۆز وگۆڵكاری خولەكەش شوان كەمال لە یانەی دەربەندیخان بە تۆماركردنی 11گۆڵ.
خولی لاوان:
باشترین یاریزان بژار حەبیب لە یانەی زێرەڤانی و باشترین گۆڵچی ئەحمەد بەشار لە یانەی هەولێرو گۆڵكاری خولەكە بەهێز ئەنوەر لە یانەی هەولێر بە تۆماركردنی 13گۆڵ.
خولی تازە پێگەیشتووان:
باشترین یاریزان سەردار یاسین لەیانەی هەولێرو باشترین گۆڵچی لە یانەی هەولێر عەبدوڵڵا حەمەد و باشترین گۆڵكاریش یاریزان سامان ئەحمەد لە یانەی سلێمانی بە تۆماركردنی 10گۆڵ.
لە كۆتاییشدا بڕیار درا بە ئامادەكاری كردن بۆ مەراسیمی رێزلێنان لە تیپە سەركەوتووەكانی خوولەكان.
Top