لە جامی یانەكانی عێراقی كەركوك لە شەرگاتی بردەوە

لە جامی یانەكانی عێراقی  كەركوك لە شەرگاتی بردەوە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی قۆناغی 32ی یارییەكانی جامی یانەكانی عێراقی ، لەشاری كەركوك لەسەر یاریگای ئەو شارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی ، لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كەركوك و شەرگات ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردوو یاریزانانی یانەی كەركوك هەر زوو هەوڵی ئەوەیان دەدا گۆلێك تۆماربكەن و لەخولەكی 23ی یارییەكە یاریزان تەها ئیبراهیم بە هەلە گۆلێكی لە یانەی شەرگات تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانەی كەركوك بەردەوام بوون بۆئەوەی بتوانن سێ‌ خاڵی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی بێبهێنن ولە درێژەی هێرشەكانیش لە خولەكی 39ی یارییەكە موعتەس عەبدول حەسیب توانی گۆڵێ‌ دووەم بۆیانەی كەركوك تۆماربكات و ئەم گێمە بۆبەرژەوەندی یانەی كەركوك بە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە پلانەكانی ڕاهێنەرەكانیان هاتنە نێو یاریگا بۆئەوە بتوانن گۆڕانكاری لە ریزی یانەكانیان بكن و بتوانن ئەنجامی یارییەكە بگۆرن، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی شەرگات چەندین جار بە هێرشی یەك لەدوای یەك هێرشیان دەكردە سەر گۆڵی یانەی كەركوك لەبەرامبەریشدا یانەی میواندار زیاتر بەرگری دەكرد تا خولەكی 85ی یارییەكە یاریزان موعتەس عەبدول حەسیب توانی گۆڵی دووەم و سێ‌ یەمی یانەكەی تۆماربكات، یارییەكەش بەم ئەنجامە (3-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی كەركوك بە كۆتایی هات.
Top