لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان كاری بە نێودەوڵەتی بوونی بۆدەكرێ‌

لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان كاری بە نێودەوڵەتی بوونی بۆدەكرێ‌
كارزان كانەبی
هەر چەندە ماوەی هەشت ساڵە هیچ هەڵبژاردنێك بۆلێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان نەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا یاسای لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان تاكو ئێستا لە پەرلەمانی كوردستان یاساكەی تەواو نەبووە، لەبەرامبەریشدا لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لەرێگای لێژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقیەوە دەیانەوێت بە زیاد كردنی برگەیەك بۆ یاسای لێژنەكەلەرێگای لێژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی بە مافی بەدەست هێنانی وەكو دەزگایەكی فەرمی كاری پێبكرێت، لەم بارەشەوە سەلاح مەحمەد كەریم ئەندامی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان گوتی" وەكو شەرعیەت لێژنەی ئۆڵۆمپی شەرعییە و بەتەوافق دانراوە، لە داوای ساڵی 2006ەوە كە هەردوو لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و لێژنەی باڵای وەرزشی كوردستان لە هەردوو شارەكە یەكیان گرت ئەو لێژنەی ئێستا دروست بوو وتاكوئێستاش كە ماوەی هەشت ساڵەی هیچ هەڵبژاردنێكی بۆنەكراوە، لە ئێستادا وردە وردە زەمینەی بۆخۆش دەكەین كەوا هەڵبژاردنی بۆئەنجام بدەین،منیش لەگەڵ ئەوەم كەوا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت كە هەڵبژاردنێكی شەفافانە بێت لە یەكیتیە وەرزشیەكانی لقەكانی شارەكان و دواتریش یەكیتە وەرزشیەكان دەست پێبكات دوتر بۆلێژنی ئۆڵۆمپی بێت باشە،یاساكە كێشەكەی هەبوو ئێستا وا خەریكە چاك دەكرێت، چونكە هەندێك لەبرادەران دەلێن انبَی ناوی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بێ‌ چونكەل ێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی هەیە نابێ‌ لە ولاتێكدا دوو لێژنە هەبێ‌ ،ئێمە هەرێمێكن چۆن حكومەت و ئەنجومەنی وەیزرانمان هەیە چۆن پەرلەمان هەیە زۆرئاساییە لێژنەی ئۆڵۆمپیشمان هەبێت لە ژێر ناوی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستانی عێراق ،ئێمە دامناوە بە حكومەت یاساكەهەڵەی تێدا بوو ، لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی برگەیەكمان بۆزیاد كردوەكەباسی هەرێمەكان كراوە كە ئەیوش نێردراوە بۆلێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ، بۆئەوەی ئەوان پەسندی بكەن ئەوكات نە پەرلەمان و نەحكومەتی دەوێ‌ ، دواتر لە لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دێتەوە ، تەنیا حكومەت و پەرلەمان چاودێری كارەكانی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان دەكەن، تەنیا بۆئەوەیە كە گەندەڵی هەبێ‌ بەدواداچوونی بۆدەكرێ‌ لەهەموو جیهانیش ئەگرە لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی كارەكانی تەواو كرد حكومەت و پەرلەمانی ناوێت كارەكە لە رێگای لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی كراوە كە لە مادەی هەشت برگەیەكی زیاد كراوە بۆ هەرێمەكان وەزرشی هەرەێمەكانیان داخیل كردوە بۆنیزام داخیلیەكەی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی لەوێش نێردراوزە بۆ لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی كەپەسند كرا،رۆتینن لێژنەی ئۆڵۆمپی دەبێت دەزگایەكی فەرمی ، كارەی باشمان بۆكردوەو من متامنەی تەواوم هەیە كە ئەم كارەی ئێمە سەر دەگرێت.
Top