نیمار :رۆنالدۆ،کاکا و مارسێلۆ ھەولی ئەوەیان دەدا ببمە مەدریدی

نیمار :رۆنالدۆ،کاکا و مارسێلۆ ھەولی ئەوەیان دەدا ببمە مەدریدی
ئەستێرەی بە توانای ھەلبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا (نیمار داسیلڤا ) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کەوا پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریزی یانەی بەرشلۆنەوە بکات ھەریەک لە یاریزانانی یانەی ریال مەدرید (رۆنالدۆ،کاکا و مارسێلۆ) ھەولی ئەوەیان داوە کەوا پەیوەندی بە ریزی یانەی شاھانەوە بکات .یاریزانی ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا ئەو یاریزانانەو چەندین یاریزانی تر ھەولی ئەوەیان داوە کەوا پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات بەلام دوای بیر کردنەوەم و گفتوگۆ کردن لەگەل چەندین ھاورێ بریارمدا کەوا یانەی بەرشلۆنە ھەلبژێرم و ھیوادارم کەوا بتوانم لەگەل ئەو یانەیەدا ئاستێکی باش پێش کەش بکەم .
Top