لە دوای یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا ھێرشبەری یانەی ریال مەدرید (گۆنزالۆ ھیگواین ) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کەوا بریاری داوە کە بە شێوەیەکی یەکجاری ریزی یانەکەی جێبێلێت .لەمبارەیەوە یاریزانی ناوبراو ووتی : من دەمەوێت دوای ٧ سال یاریکردن بۆ یانەی شاھانە واز لەو یانەیە بێنم و ھیچ کێشەیەکیشم لەگەل بەرپرسانی یانەکەدا نیە بەلکو من حەز دەکەم لە یانەیەکدا یاری بکەم کە بتوانم زیاتر خۆم لە پێکھاتەی سەرەکیدا ببینمەوە .ھەروەھا ئەو یاریزانە ئەوەشی ووت کەوا دوا بریارم داوەو و لەرۆژانی داھاتوو دیاری دەکەم دەوا پەیوەندی بە ریزی یانەوە دەکەم و ھیوادارم ئەو یانەیەی کەوا وەرزی داھاتوو یاری بۆ دەکەم بتوانم ئاستێکی باشی لەگەل پێش کەش بکەم .