سەرچنار نازناوی خولی پلە دووەكانی بەدەست هێنا

سەرچنار نازناوی خولی پلە دووەكانی بەدەست هێنا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی هەژدە یانەی شارەكانی كوردستان بەشداریان كرد لە یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان دابەشكرابوون بەسەر دوو كۆمەلە، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یانەكانی كوردستان و چوار یانەسەركەوتن بۆیارییەكانی چوار گۆشەی زێرین و هەردوو یانەی سەرچنارو ئاڵتون كۆپری گەیشتنە خولی یانە پلە كەكان لە یاری كۆتایش لە نێوان هەردوو یانە لەسەر یاریگای ئاڵتـون كۆپری لە قەزای پردی سەر بە پاریزگای كەركوك بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وژمارەیەك زۆر لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەكەشدا لە گێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی یەك لە دوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكەش بەبێ‌ گۆل بە كۆتایی هات ئەم گێمە، لەگێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی یانەی سەرچنار بەپلانەكانی ڕاهێنەری یانەكەیان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و كۆنترۆلی یاریگا بكەن لە خولەكی 64ی یارییەكە یاریزان موهەنەد عەلی گۆڵی یەكەم تۆماربكەن ، لەدوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی ئاڵـتون كۆپری هەوڵی یەكسان بوونیان دەدا و لەبەرامبەریشدا یانەی سەرچنار هەوڵی گۆڵی زیاتریان دەدا تا خولەكانی كۆتایی یارییەكە یانەی سەرچنار لەر ێگای یاریزان فریاد نورەدین توانی گۆڵی دووەمی یانەكە تۆماربكات و یارییەكەش بەم ئەنجامە(2-0)گۆڵ بۆیانەی سەرچنار بە كۆتایی هات و نازناوی یانە پلە دووەكانی بەرز كردەوە و بەرەوو شاری سلێمانی بردەوە، لەداوای یارییەكەش خەڵات و میدالیای سەركەوتن بەخشرایە یانەی سەرچنار،سەلاح ئەمین گوتی: ئێمە ئەم وەرزە توانیمان بەهەوڵ و هیمەتی هەموو لایەك ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و سووربین لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی باش و سەركەوتن بۆخولی پلە یەكی كوردستان بوو ، توانیمان ئەم هیوایەمان بگەینە جی و هەوڵی ئەوەش دەدەین بۆساڵی داهاتوو لە خولی پلە یەك ئەنجامی باشترمان هەبێت و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و لە یاری كۆتایش توانیمان ئاست و ئەنجامان باش بێت و بەشایستەیی ببینە پاڵەوانی كوردستان.
Top