وته‌كانی ماڵئاوایی فاڵكاو له ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید
ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رادامێڵ فاڵكاوی كۆڵۆمبی ماڵئاوایی له‌یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید كرد و یه‌كه‌م هه‌نگاوی ره‌سمی به‌ره‌و یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی ده‌ستپێكرد.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا كه‌بۆ ماڵئاوایی ره‌سمی فاڵكاو ئاماده‌كرابوو، ئه‌و یاریزانه به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه رایگه‌یاند: یاریی كردنم بۆ یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید به‌خۆشترین ئه‌زموونی داده‌نێم له‌ژیانی خۆمدا و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م.
هه‌روه‌ها فاڵكاو ووتی: "خۆشحاڵم به‌و نازناوانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستم هێناوه"، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیدا كۆنتڕۆڵی خۆی بكات، به‌ڵام گریان رێی نه‌دا فاڵكاو درێژه به‌قسه‌كانی بدات.
فاڵكاو له‌یانه نوێیه‌كه‌دا 14 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه وه‌رده‌گرێت و گرێبه‌سته‌كه‌شی به‌بڕی 45 ملیۆن یۆرۆیه، بەو گرێبەستانەش یانەی مۆناکۆ دەیەوێت ببێتەوە بەیانەیەکی گەورەی فەڕەنسا و دواتر ئەوروپا لەکاتێکدا ئەو یانەیە لەساڵی 2004 دا گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
خه‌ندان
