كلۆزه ده‌یه‌وێت ریكۆرده‌كه‌ی مۆله‌ر بشكێنێت
كلۆزه تا ئێستا 67 گۆڵی له 126 یارییدا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تۆماركردووه و به‌یه‌ك گۆڵ له‌دوای دێر بۆمبه‌ر (گێرد مۆله‌ر) ه‌وه‌یه، ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی مۆله‌ر ماوه‌ی 39 ساڵه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه تێیپه‌ڕێنێت.
سبه‌ینێ له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كده‌گه‌ن، كلۆزه له‌و یارییه‌دا هه‌وڵده‌دات یه‌كه‌مجار ژماره‌كه‌ی مۆله‌ر یه‌كسانبكاته‌وه و دواتر ئه‌و ژماره‌یه تێپه‌ڕێنێت.
پێشتر كلۆزه ژماره‌یه‌كی تری پێوانه‌یی مۆله‌ری یه‌كسانكرده‌وه ئه‌ویش به‌تۆماركردنی 14 گۆڵ له‌مۆندیاله‌كاندا، به‌ڵام هێشتا رۆناڵدۆی به‌رازیلی به‌جیاوازیی گۆڵێك له‌پێش ئه‌و دوو یاریزانه‌وه دێت.
خه‌ندان
