پێش یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید چی روویدا؟

پێش یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید چی روویدا؟
پێش یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئۆساسۆنا له‌هه‌فته‌ی كۆتایی لا لیگا، خۆزیه‌ مۆرینهۆی راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید نه‌هاته‌ ناو یاریگا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌رۆژنامه‌نووسان و فۆتۆگرافه‌ران چاوه‌ڕێی ئه‌و راهێنه‌ره‌بوون.

له‌دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ مۆرینهۆ هاته‌ ناو یاریگا و جارێكی تر فۆتۆگرافه‌ران لێی كۆبوونه‌وه‌، ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ش كه‌له‌نزیك ناوچه‌ی هونه‌ری راهێنه‌ران دروستبوو پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی لا لیگایه‌ و داوه‌ر ناچاربوو یارییه‌كه‌ رابگرێت.

به‌ڵام دواتر به‌هه‌وڵی پۆلیسی یاریگاكه‌ فۆتۆگرافه‌ران دورخرانه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ به‌رده‌وامی پێدرا، كه‌ئه‌و رووداوه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بوو كه‌دواین یاریی مۆرینهۆ بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و فۆتۆگرافه‌ره‌كان ده‌یانویست وێنه‌ی ئه‌و رووداوه‌ بگرن.



خه‌ندان
Top