بەرەسمی یانەی هەولێر و رادانی راهێنەر جیابوونەوە

بەرەسمی یانەی هەولێر و رادانی راهێنەر جیابوونەوە
دوای ئەوەی بەهۆی خراپی باروودۆخی ئەمنی لە شاری بەغداد راهێنەری رادان بڕیاری دا بەهیچ شێوەیەك نەچێتە شاری بەغداد، ئەمرۆ شەممە لە بارەگای یانەی هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی یانە و راهێنەر رادان ئەنجامدرا، لەم كۆبوونەوەیەدا بەفەرمی رادان داوای لێبوردنی كرد، كە ناتوانێت بچێتە شارەكانی عێراق جگە لە شارەكانی كوردستان نەبێت، بۆیە سەرۆكی یانە بەراشكاوانە پێ راگەیاند، كە ئەو رەزامەند نابێت لەگەڵ تیپەكە نەچێتە شاری بەغداد و بەشێوەیەكی فەرمی هەردوو لا ریچكەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە.


بۆ ئەم مەبستە رۆژی یەكشەممە لە هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ راهێنەر رادان و سەرۆكی یانە د.عەبدوڵڵا مەجید و بەرێوەبەری تیپ عومەر سەلیم ئەنجام دەدرێت، كاتژمێر 5.20 خولەكی ئێوارە لەم كۆنگرەیە بەشێوەیەكی فەرمی گشت وردەكارییەكان باس دەكرێت.
رێبین رەمزی




xendan
Top