لە دواین یاری پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی بالەی عێراقی لەدەستدا، شەقلاوەش چوارەم بوو
دوای پێنج رۆژ لە مڵملانێ و ڕكابەری كردن لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولی بالەی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، شەش یانەی شارەكانی عێراقی كە لەهۆڵی یانەی كۆفە لە شاری نەجەف كێبركێ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی و هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باشور دوای ئەویە هەریەكەو چوار یارییان بەسەركەتویی بەرێكرد گەیشتنە یاری كۆتایی خولی بالەی عێراقی لە یاری كۆتایشدا لە یارییەكی ئاست بەرز بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باشور ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی بە پێچەوانەی یارییەكانی تر دوای ئەوەی توانی لەسەرجەم یارییەكانی خولەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، بەڵام لە یاری كۆتای دا نەیتوانی ئاست و ئەنجامی شایستە بێت و لەبەرامبەریشدا یانەی گازی باشور توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكەشی بە ئەنجامی (3-0)گێم لە یانەی پێشمەرگە بردەوە و ناونازی خولەكەی بەدەست هێنا و بووە پاڵەوانی خولی بالەی عێراقی بۆساڵی دووەم لەسەر یەك هەر چەندە لە یارییەكیە نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باشور بەهۆی ڕەخنە گرتن لە بریارەكانی ناوبژیوان یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاریگایان بەجێهیشت و تەواویان نەكرد،لە یاری دیاری كردنی پلەكانی سێ یەم و چوارەم هەردوو یانەی شەقلاوە و شورتەی شاری بەغدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە گرنگترین یاری لە خولەكەدا لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی یارییەكە، لە ئەنجامی كۆتایشدا یانەی شورتە زۆر بەزەحمەت یارییەكەی بردەوە و پلەی سێ یەمی دەستبەر كرد.
1-گازی باشور
2-پێشمەرگەی سلێمانی
3-شورتە
4-شەقلاوە
