سەرچنار خۆی گەیاندە خولی پلە یەكی كوردستان

سەرچنار خۆی گەیاندە خولی پلە یەكی كوردستان
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە دواین یاری خولەكە بۆگەیشتن بۆیارییەكانی خولی یانەپلە یەكەكانی كوردستان ، لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران هەردوو یانەی سەرچناری شاری سلێمانی و بەردەڕەشی سەر بە شاری دهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا لەگەڵ دەست پێكی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانەكە بەئامانجی تۆماری كردنی گۆڵ چەندین هێرشی یەكی لەدوای یەكیان بردەسەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ لەم گێمەش گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانەی بەپلانەكانی ڕاهێنەرەكانیان چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ و لەم ناوەشدا یاریزانانی هەردوولا زوو زوو دەگەیشتنە هێلی سزای تیپەكانی تر بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵێك ، بەڵام بەردێژایی نۆهەت خولەكی یارییەكە یاریزانانی هەردوولا نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەكتری بهەژێنن و یارییەكەش بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات ودواتریش هەردوو یان پەناین بردە بەر لێدانی سزای یەك لای كەرەوە لە ئەنجامی كۆتایشدا یانەی سەرچنار بە ئەنجامی (4-3)گۆڵ یارییەكەی بردەوە شان بە شانی یانە ئاڵـتون كۆپری گەیشتنە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە دوای یارییەكەش یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و كارگێرانی یانەكە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆسەركەوتنیان بۆخولی پلە یەكی كوردستان، لە بارەی یارییەكەش و گەیشتنی یانەكە بۆخولی پلە یەك ئارام ئیسماعیل گۆڵكاری یانەی سەرچنار گوتی: ئێمە ماندوو بونێكی زۆرمان بینی تاكو گەیشتنە ئەوەی بتوانین پلێتی خولی پلە پلە یەكی كوردستان بەدەست بهێنین ئەوەش شانازییەكی گەورەیە بۆئێمە بەهیوای ئەوەشین بتوانین لە خولی پلە یەكی كوردستانیش بەدەست بهێنین، یاریزانانی یانەكەشمان هەموو مان بەیەكەوە توانیمان تا گەیشتن بە خولی پلە یەك كۆڵمان نەدا،خولی پلە دووی كوردستانیش ئەمساڵ یارییەكانی بەهێز بوو ئێمەش بە هەموو هێزی خۆمان توانیمان ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین و هەولێ باشتریش دەدەین بۆ ئەنجامی باشتر.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top