هەندرێن بە ڕاهێنەری نوێ و یاریزانی بەتوانا خۆی بەهێزدەكات

هەندرێن بە ڕاهێنەری نوێ و یاریزانی بەتوانا خۆی بەهێزدەكات
بەمەبەستی باشتر بوونی ئاستی یانەكەو بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان، دوای ئەوەی ئەم وەرزە نەیتوانی هیچ ئەنجامێكی بەرچاو بەدەست بهێنێت لە خوولەكە، بۆیە دەستەی كارگێریی یانەی هەندرێن دوای ئەوەی سەمەد جەوهەری ڕاهێنەری یانەكە بەفەرمی لە دوای كۆتایی هاتنی خولی نایابی كوردستان دەستی لە كار كێشایەوە، دەستەی كارگێڕیی یانەكەش بۆپڕ كردنەوەی شوێنی ئەو و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەتر لە وەرزی نوێ گرێبەستێكی بۆماوەی یەك ساڵ لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی یانەی بروسك دلشاد مەعروف مۆركردو چەند یاریزانێكیشیان لە یانەكە دوورخستەوە، لەم بارەشەوە محەمەد عەزیز سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی هەندرێن بۆگۆڤاری گوتی: ئێمە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە وەزری نوێ،لە دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان كۆبووینەوە بڕیارماندا مامۆستا دلشاد مەعروف بكەینە ڕاهێنەری نوێی یانەكەمان لە شوێنی ڕاهێنەری پێشوو، كاپتن دلشاد ڕاهێنەرێكی زۆر بەتوانایە و خاوەن دەستكەوتیشە لەگەڵ یانەی بروسك، دڵخۆشین بەهاتنی ڕاهێنەری ناوبراو بۆ یانەكەمان چونكە شارەزاییەكی باشی هەیە لە خولی كوردستان پەنا بەخوا ئێمە پاڵپشتی تەواوی دەكەین بەهەموو توانایەك هاوكاری دەكەین، لە بارەی ماوەی بۆندەكەشی گوتی: ماوەی بۆندەكەی بۆ یەك ساڵە دواتر لەگەڵ ڕاهێنەر كۆدەبینەوە ئەو چی پێ باش بێت ئێمە ئەنجامی دەدەین بە دڵنیاییەوە گۆڕانكاریی باش دەكەین لە پێكهاتەی یانەی هەندرێن.
Top